05.05.2026 21:12
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایاری 2026، ئەیاد کاکەیی، پارێزەری دۆسیەی عەجاج کە یەکێکە لە تاوانبارانی ئەنفال رایگەیاند، "بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە رەسافە دەوروبەری کاتژمێر 9:00ی بەیانیی بەڕێوەبچێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "گرنگە نوێنەری قوربانیان ئامادەبن لە دانیشتنەکە بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەری قوربانیان لە چەمچەماڵ و دوز و گەرمیان و کۆیە و هەڵەبجە بانگهێشتی دادگاییەکە کراون و دەبێت رۆژی پێنجشەممە لە دانیشتەکەدا بن".

ئەیاد کاکەیی وتی، "عەجاج کە بەڕێوەبەری زیندانی نوگرەسەلمان بووە دانی بە سەرجەم تاوانەکانیدا ناوە کە تاوانەکانی بریتییە لە ئەشکەنجەدان و برسیکردن و دەسترێژیکردنە سەر ژنان و چەندین تاوانی دیکە".

وتیشی، "ئومێدەوارین رۆژی پێنجشەممە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق هاوشێوەی بڕیارەکانی هەڵەبجە و بارزانی و ئەنفال بڕیار لەسەر عەجاج بدات و بە سزای خۆی بگات".
3
🙏 2
209
05.05.2026 21:02
نرخی زێڕ دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە4،581 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر دابەزیوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیار 18 بە 847 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 21 بە 988 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 22 بە 1,036,000 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 24 بە 1,129,000 هەزار دینارە
3
1 194
05.05.2026 20:27
دوای چوار ڕۆژ لەگەران تەرمی لەوەند خورشیدی 6 ساڵان لە گەلی علی بەگ دۆزرایەوە
😢 4
🤔 2
203
05.05.2026 19:58
پەیامنێری سپێدە: یەكێك لە تەرمەكانی ڕووداوەكەی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە
😢 4
1
🤔 1
199
05.05.2026 19:36
نرخی زێڕ دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە4،581 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر دابەزیوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیار 18 بە 847 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 21 بە 988 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 22 بە 1,036,000 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 24 بە 1,129,000 هەزار دینارە
3
🤔 1
204
05.05.2026 19:22
شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر دەوڵەتی ئیمارات و هاوسۆزیی وڵاتەکەشی بۆ ئەبوزەبی دووپات کردەوە. ناوبراو ڕایگەیاند: "پابەندبوون و ڕێزگرتن لە ئاگربەست زۆر گرنگە بۆ ئەوەی دەرفەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بدرێت."

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکان بۆ دانوستان، ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی ئاگربەستەکە لەم کاتەدا بایەخێکی ستراتیژیی هەیە. ئەم لێدوانەی شەریف لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان داوایان لە تاران کردووە پابەندی چارەسەری دیپلۆماسی بێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت دوای ئەو هێرشانەی کە مەترسییان بۆ سەر ئاگربەستەکە دروست کردووە.

درێژەی هەواڵ: https://www.speda.net/b/121595
😁 3
🙏 2
208
05.05.2026 18:16
دیمەنی یەکێک لە شوێنەکانی فرۆشتنی شەربەت لە یەکێک لە شارەکانی عێراق کە دار ماسیحە بۆ تێکەڵکردنی شەربەتەکە بەکاردەهێنێت.
😁 5
🤔 1
1 224
05.05.2026 16:08
بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ زیاتر لە 5 هەزار حاجی لە هەرێمی کوردستان میوانی ماڵی خودا دەبن،

- گەروترین و بچوکترین حاجی خەڵکی کام پارێزگایە و تەمەنی چەندە؟
5
🤔 1
243
05.05.2026 14:44
دیمەنە جوانە و ناوازەکانی ناوچەی نەوڕۆڵی لە هەڵەبجە
5
🙏 3
242
05.05.2026 14:43
بەڕای تۆ بۆچی فەرمانبەرانی مەدەنی پلەیان بەرز ناكریتەوە و پلە بەرزکردنەوەی سەربازیش بەردەوامە؟
بەرنامەی #رای_خەڵك ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 7:00
🥰 2
🙏 1
1 211
05.05.2026 14:25
گرنگە ئازادی دەریاوانی لە گەرووی ھورمز دەستەبەر بکرێت

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بە گرنگی زانی کە ئازادی دەریاوانی لە گەرووی ھورمز دەستەبەر بکرێت و داواشی کرد، پاڵپشتی لە پاکستان بکرێت کە ڕۆڵی نێوەندگیری دەگێرێت، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا نیگەرانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە و داوای کردووە کە پێویستە دۆخەکە ھێور بکرێتەوە و ڕێگا نەدرێت لەوە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە زیاتر پەرەبسێنن.

ھەر لە ڕاگەیانداروەکەدا داوا کراوە، پاڵپشتی لە پاکستان بکرێت کە ڕۆڵی نێوەندگیری دەگێرێت، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
😁 2
200
05.05.2026 14:02
ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا ئەریزۆنا؛ ئاگرێکی بەرفراوان ١٠٠٠ دۆنم زەوی دەسووتێنێت و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
🥰 2
🙏 1
1 186
05.05.2026 13:13
به‌رهه‌مى گه‌نم له‌ نێوان ئاسایشى خۆراك و كارتێكى سیاسیدا
لەگەڵمان بن لە بەرنامەی بەدواداچوون، کاتژمێر 7:30ی شەو
3
🙏 1
204
05.05.2026 12:45
تاجەددین ئەحمەد هەفتەیەک پێش گەشتی حەج کۆچی دوایی کرد
😢 7
🤔 1
221
05.05.2026 12:17
ڕووداوێکی هاتووچۆ رووویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا

هاتووچۆی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگه‌ی چەمچەماڵ - ناحیەی تەکیە وه‌رگه‌ڕا و لە ئه‌نجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
😢 4
🤔 1
209
05.05.2026 11:54
بەڕێوەبەری شەهیدان وئەنفالکراوانی کۆیە بەجاش و موستەشارەکان دەڵێت: "دەستان بشکێت و خاکی کۆیەتان پێ حەرام بێت".

ئەمڕۆ 5/5 یادی 38 ساڵەی ئەنفالی دەشتی کۆیەیە.
🥰 2
👏 1
🙏 1
237
05.05.2026 11:40
تەوەر کراوەیە پرسیارە شەرعیەكانتان لە كۆمێنت بنووسن د.احمد بالیسانی زانای ئیسلامی وڵامتان دەداتەوە
بەرنامەی #پرسیار_و_بەرسڤ ئەمڕۆ كاتژمێر 5:00ـی ئێوارە بەشێوەی راستەوخۆ
4
🙏 1
248
04.05.2026 21:36
لە شاری موسڵ 4٫000 ئافرەت هەموو قورئانی پیرۆزیان ئەزبەر کرد

لەئاهەنگێکی شایستەدا کە دوێنێ یەکشەممە لەشاری موسڵ بەڕێوچوو، لەخولی شەشەمی میهرەجانی (ئوم ئەلڕەبیعەین) بۆ ئەزبەرکردنی قورئانی پیرۆز، 4٫000 ئافرەت کە تەواوی قورئانی پیرۆزیان ئەزبەر کردبوو خەڵات و ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا.

ئەو خەڵاتانەی ئامادەکرابوون بۆ براوەکان بریتی بوو لە ئۆتۆمبێلێکی بی وای دی، ۲٥ گەشتی عومڕە، زێڕ و ئامێری ئەلیکترۆنی.

جێی باسە سێ براوەی یەکەم ئەمانە بوون
ریم ئەحمەد
میرڤەت فەوزی
ئەسما یونس
31
1 2 283

Speda TV

5.1K
Welcome to the official Speda Tv channel in Telegram. Our mission is to enrich your life. For Media, Culture, Awareness and Religion.

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی سپێدە لە تلیگرام. ئەرکی ئێمە دەوڵەمەندکردنی ژیانتە. بۆ میدیا و ڕۆشنبیری و هۆشیاری و ئایین.
Открыть в Telegram