شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر دەوڵەتی ئیمارات و هاوسۆزیی وڵاتەکەشی بۆ ئەبوزەبی دووپات کردەوە. ناوبراو ڕایگەیاند: "پابەندبوون و ڕێزگرتن لە ئاگربەست زۆر گرنگە بۆ ئەوەی دەرفەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بدرێت."
سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکان بۆ دانوستان، ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی ئاگربەستەکە لەم کاتەدا بایەخێکی ستراتیژیی هەیە. ئەم لێدوانەی شەریف لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان داوایان لە تاران کردووە پابەندی چارەسەری دیپلۆماسی بێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت دوای ئەو هێرشانەی کە مەترسییان بۆ سەر ئاگربەستەکە دروست کردووە.
درێژەی هەواڵ:
https://www.speda.net/b/121595
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram