Speda TV @spedatvofficial 05.05.2026 21:12 Скопировать Пожаловаться ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایاری 2026، ئەیاد کاکەیی، پارێزەری دۆسیەی عەجاج کە یەکێکە لە تاوانبارانی ئەنفال رایگەیاند، "بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە رەسافە دەوروبەری کاتژمێر 9:00ی بەیانیی بەڕێوەبچێت". ئاماژەی بەوەکرد، "گرنگە نوێنەری قوربانیان ئامادەبن لە دانیشتنەکە بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەری قوربانیان لە چەمچەماڵ و دوز و گەرمیان و کۆیە و هەڵەبجە بانگهێشتی دادگاییەکە کراون و دەبێت رۆژی پێنجشەممە لە دانیشتەکەدا بن". ئەیاد کاکەیی وتی، "عەجاج کە بەڕێوەبەری زیندانی نوگرەسەلمان بووە دانی بە سەرجەم تاوانەکانیدا ناوە کە تاوانەکانی بریتییە لە ئەشکەنجەدان و برسیکردن و دەسترێژیکردنە سەر ژنان و چەندین تاوانی دیکە". وتیشی، "ئومێدەوارین رۆژی پێنجشەممە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق هاوشێوەی بڕیارەکانی هەڵەبجە و بارزانی و ئەنفال بڕیار لەسەر عەجاج بدات و بە سزای خۆی بگات". ❤ 3 🙏 2 209
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram