Speda TV @spedatvofficial 02.05.2026 13:02 Скопировать Пожаловаться عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران: پەیامێکی توندی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی هەموو بژاردەکانە. عێراقچی جەختی لەسەر دوو خاڵی سەرەکی کردەوە: ١. بژاردەی دیپلۆماسی و مەرجەکەی تاران: وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە "کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز دەستپێشخەری ئەم شەڕە سەپێنراوە نەبووە"، بەڵام ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. عێراقچی مەرجی بۆ ئەم هەنگاوە دانا و ڕایگەیاند "ئەگەر ئەمریکا کۆتایی بە ڕێبازە توندڕەوەکانی، زمانی هەڕەشە و کردارە ئیستفزازییەکانی بهێنێت، ئێران ئامادەی بەردەوامبوونە لەسەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی." ٢. ئامادەباشی سەربازی و وەڵامدانەوە: لە لایەکی ترەوە، عێراقچی هۆشداریی دایە نەیارانی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەباشیدان. بە شێوەیەکی گشتگیر و یەکلاکەرەوە، ئامادەی بەرگریکردنن لە گەلی ئێران بەرامبەر بە هەر جۆرە هەڕەشە و شەڕانگێزییەک." 🙏 3 👏 1 223
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram