Speda TV @spedatvofficial 02.05.2026 12:18 Скопировать Пожаловаться دیارییە بەتاڵ و دروشمە بێ ناوەرۆکەکانتان ! عبدالکریم احمد بۆ ماوەی چەندین دەیەیە، ڕۆژئاوا جیهانی سەرسام کردبوو بە پاکێجێکی ڕازاوە کە ناوی نابوو "شارستانییەت"، ئەم پاکێجە پێکهاتبوو لە سێکوچکەی (دیموکراسی، ئازادی، و مافی مرۆڤ)، بەڵام ئەوەی بۆ گەلانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵات دەرکەوت، ئەوە بوو کە ئەم دیارییە لە ناوەوە بەتاڵ و لە ناوەرۆکدا ئامرازێک بوو بۆ ژێردەستە کردن. ١. دیموکراسی: دەمامکێک بۆ دیکتاتۆرەکان لە کاتێکدا ڕۆژئاوا لە میدیاکانیدا باسی لە دەسەڵاتی گەل و سندووقی دەنگدان دەکرد، لە ژوورە تاریکەکانی سیاسەتدا، پەیمانی لەگەڵ خوێنڕێژترین دیکتاتۆرەکان دەبەست. دیموکراسی بۆ ئەوان تەنها "کاڵایەکی هەناردەکراو" بوو بۆ ئەو شوێنانەی کە بەرژەوەندییەکانیانی تێدا نەبوو، بەڵام لەو شوێنانەی کە نەوت و گاز و پێگەی ستراتیژی هەبوو، دیموکراسی دەبووە قوربانیی سەقامگیریی بەرژەوەندییەکان. ٢. ئازادی یان ڕاوڕووتی داهات؟ دروشمەکان هەمیشە باس لە ئازادکردنی مرۆڤ دەکەن، بەڵام مێژووی نوێ پێمان دەڵێت کە ئەم "ئازادییە" زۆرجار بەسەر پشتی تانکەکانەوە گەیشتووە. 🙏 5 👍 1 226
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram