Speda TV @spedatvofficial 30.04.2026 15:36 Скопировать Пожаловаться 1/ بڕی زێڕ بۆ بووك تا حەفتا مسقال زێڕ نابێت زیاتر بێت، كە لە كاتی مارەیی تەنها یەك ئەنگوستیلە دەبێت. 2/ ئاهەنگی مارەبڕین و گواستنەوە دەكرێت بە یەك ئاهەنگ و لەیەك ڕۆژدا دەكرێت. 3/ وێنەگرتن لە دەرەوە قەدەغە دەكرێت و نابێت تێچووەكەی لە 30 هەزار لیرە زیاتر بێت، واتا نزیكەی 700 دۆلار. 4/ تێچووی ئارایشتگه نابێت لە 5 هەزار لیرە زیاتر بێت، واتا نزیكەی 120 دۆلار. 5/ تێچووی تیپی مۆسیقا نابێت لە 40 هەزار زیاتر بێت، واتا نزیكەی 900 دۆلار. 6/ كەژاوەی ئۆتۆمبێل بەدوای ئۆتۆمبێلی بووك و زاوا نابێت لە پێنج ئۆتۆمبێل زیاتر بێت. 7/ قەدەغەی هێنانی دیاری گرانبەها لە دەرەوەی ووڵات و كڕینی پێداویستی لە ناوەوەی ووڵات. بەرپرسانی شارەكە ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەم هەنگاوانە دوای ئەوە دێت كە تێچووی ژنهێنان لەسەر گەنجان زۆر زیادی كربوو، بەشێوەیەك تێچووی ئاهەنگێكی ژن گواستنەوە دەگەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن لیرە، واتا نزیكەی 46500 دۆلار (465) گەڵا، بەڵام دوای ئەم ڕێكارانە تێچووەكان دادەبەزن بۆ نزیكەی 500 هەزار لیرە واتا چاریەكێكی تێچووی پێشوو. سادق یڵدرم سەرۆكی شارەوانی ئۆزۆن گیتیچ ڕایگەیاند كە ئەم بڕیارە بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆك هۆزەكانی شارەكە كراوە و ئامانج لێیان ئاسانكاری و كەمكردنەوی فشارە ئابوری و كۆمەڵاییەتییەكانە لەسەرگەنجان تا بتوانن پڕۆسەی ژنهێنان ئەنجام بدەن. هەوەرها ناوبراو ڕایگەیاند كە ئافرەت پێگەیەكی كۆمەڵایەتی و كلتوری تایبەی هەیە و ئەم بڕیارانە لەپێگەی ئافرەتان كەمناكاتەوە بەڵكو كارەكان ڕێكدەخات و زێدەڕۆیی لە خەرجی كەمدەكاتەوە. چاوەروان دەكرێت لەدوای دەرچوونی ئەم بڕیارە، لەهەموو ئاهەنگەكانی بووك گواستنەوە جێبەجێ بكرێت. 🙏 2 301
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram