30.04.2026 12:23
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی چوار ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی برێنت بۆ 125 دۆلار و 5 سەنت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕەوتێکی هەڵکشانی نوێی تۆمارکرد و نەوتی برێنت ئاستێکی پێوانەیی تێپەڕاند، هاوکات نرخی زێڕ پاشەکشەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 125 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێک بە 110 دۆلار و 6 سەنت دەفرۆشرێت. پسپۆڕانی ئابووری هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ناسەقامگیرییەکانی دابینکردنی وزە و کێشە جیۆپۆلیتیکییەکان دەگێڕنەوە.

بە پێچەوانە، نرخی کانزا زەردەکە لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد. لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بە 4 هەزار و 560 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا ریکۆردی مێژوویی تۆمارکردبوو.
🤔 2
😢 2
301

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

Speda TV

5.1K
Welcome to the official Speda Tv channel in Telegram. Our mission is to enrich your life. For Media, Culture, Awareness and Religion.

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی سپێدە لە تلیگرام. ئەرکی ئێمە دەوڵەمەندکردنی ژیانتە. بۆ میدیا و ڕۆشنبیری و هۆشیاری و ئایین.
Открыть в Telegram