30.04.2026 11:50
موقتەدا سەدر، زنجیرەیەک بڕیاری توند و بێپێشینەی بۆ ڕێکخستنەوەی فەرماندە و چەکدارانی "سەریایاسەلام" (باڵی سەربازیی ڕەوتەکەی) دەرکرد، کە تێیدا جەخت لە پاکتاوکردنی دارایی و دوورکەوتنەوە لە ژیانی سیاسی و میدیایی دەکاتەوە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، لیژنەیەکی حەوت کەسی پێکهێنراوە کە ئەرکی "وردبینی دارایی" بۆ سەرجەم فەرماندەکانی سەریایاسەلام دەبێت، چ پێش وەرگرتنی پۆستەکانیان و چ لە کاتی کارکردنیاندا. هاوکات بڕیاردراوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی فەرماندەکاندا بگیرێت و چەکە زیادەکانیشیان لێ وەربگیرێتەوە.

لە بڕیارە نوێیەکاندا، سەدر بە توندی ڕێگری لە فەرماندەکانی کردووە پەیوەندییان لەگەڵ هیچ سیاسەتمەدارێکدا هەبێت. هەروەها فەرمانی پێکردوون کە سەرجەم لاپەڕە تایبەتەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابخەن و بە هیچ شێوەیەک لە میدیاکاندا دەرنەکەون.
2
🤔 2
338

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

Speda TV

5.1K
Welcome to the official Speda Tv channel in Telegram. Our mission is to enrich your life. For Media, Culture, Awareness and Religion.

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی سپێدە لە تلیگرام. ئەرکی ئێمە دەوڵەمەندکردنی ژیانتە. بۆ میدیا و ڕۆشنبیری و هۆشیاری و ئایین.
Открыть в Telegram