29.04.2026 13:16
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی مەترسیداری دەرمانی شێرپەنجە و نەخۆشییە خوێنبەربوونەکان و ڕایدەگەیەنێت، ماوەی شەش مانگە حکومەتی فیدراڵ هیچ دەرمانێکی بۆ نەخۆشانی "هیمۆفیلیا" ڕەوانە نەکردووە.

د. هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاشکرای کرد، ئەو بەشە دەرمانەی لە بەغداوە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت زۆر کەمکراوەتەوە، بە جۆرێک لە زۆربەی کاتەکاندا کەمتر لە 10٪ی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی نەخۆشخانەکە پڕ دەکاتەوە، ئەمەش کێشەی گەورەی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان دروست کردووە.

سەبارەت بە نەخۆشانی هیمۆفیلیا (خوێنبەربوون)، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی 300نەخۆش لە هەولێر مەترسییان لەسەرە، چونکە شەش مانگە هیچ دەرمانێکیان بۆ نەنێردراوە. وتیشی: "ئەو دەرمانانەی ئێستا لە بەردەست نین زۆر گرانبەهان، لەوانە دەرمانی (Hemlibra) کە نرخی تەنها یەک ژەمی نزیکەی ١٣ هەزار دۆلارە، هەروەها دەرمانەکانی (Factor 8) و (Factor 9) کە بۆ ژیانی نەخۆشەکان بایەخێکی سەرەکییان هەیە."
😢 5
🤔 1
270

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

Speda TV

5.1K
Welcome to the official Speda Tv channel in Telegram. Our mission is to enrich your life. For Media, Culture, Awareness and Religion.

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی سپێدە لە تلیگرام. ئەرکی ئێمە دەوڵەمەندکردنی ژیانتە. بۆ میدیا و ڕۆشنبیری و هۆشیاری و ئایین.
Открыть в Telegram