Speda TV @spedatvofficial 29.04.2026 12:27 Скопировать Пожаловаться وەزارەتی نەوتی عێراق: کارەکانی نۆژەنکردنەوە و پشکنینی هێڵی کۆنی بۆری نەوتی کەرکووک-جەیهان لە قۆناغی کۆتاییدایە. بڕیارە لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەکە و لە قۆناغی یەکەمدا، ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت لەو ڕێگەیەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت. سەبارەت بە وردەکارییەکان، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کە هێڵەکە هیچ کێشەیەکی سیاسی یان یاسایی نییە و تەنها هۆکارە تەکنیکییەکان بوونەتە ڕێگر لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردە؛ چونکە هێڵەکە بۆ ماوەیەکی درێژ پەککەوتبوو و لە سەردەمی شەڕی دژی داعشیشدا زیانی زۆری بەرکەوتبوو. وتەبێژی وەزارەت ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا پشکنینەکان گەیشتوونەتە قۆناغی هایدرۆستاتیکی بۆ دڵنیابوونەوە لە توانای بەرگەگرتنی فشار و سەلامەتی هێڵەکە، تاوەکو دوای دڵنیابوونەوەی تەواو لە لایەنە هونەرییەکان، پرۆسەی هەناردەکردنەکە دەستپێبکاتەوە. ❤ 1 👎 1 🤔 1 264
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram