🔸مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا. دامودەزگا ئەمنییەکان تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووەتەوە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «مێحراب عەبدوڵڵازادە کە ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٥ (٢٨ی ئاڤریلی ٢٠٢٦) دوای دەمەقاڵەیەک لەگەڵ فەرمانبەرێکی هۆڵی دیدارەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، بەبێ ئاگاداریی بنەماڵە و پارێزەرەکانی هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2026/05/03/p48045
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram