🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٥ (٢ی مەیی ٢٠٢٦) ناسر بەکرزادە، هاووڵاتیی کوردی سوننە، هەروەها یەعقووب کەریمپوور، هاووڵاتیی تورکی یارسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەر و بنەماڵەکانیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی حکومەتەوە، بنەماڵەکانیان سەردانی زیندانی ناوەندیی ورمێیان کردووە، بەڵام تا ئێستە بەرپرسانی زیندان ئامادە نەبوون تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکان بکەنەوە.
🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٥ (٣٠ی ئاڤریلی ٢٠٢٦) بە شێوەی لەناکاو لە بەندی گشتیی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی ناوەندێکی ئەمنیی ئەم شارە کران و خرانە بەر گوشارەوە تاکوو دانپیانانی ڤیدیۆییان لێ وەربگرن. پاشان بە کەلەبچە و پێبەندەوە گەڕێنرانەوە بۆ بەشی قەرەنتینەی هەمان زیندان.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2026/05/02/p48031
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram