🔸دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو سێ بەندکراوی سزادراو بە لەسێدارەدان بە ناوەکانی ناسر بەکرزادە، یەعقووب کەریمپوور و مێحراب عەبدوڵڵازادە لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار، مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای هەرسێکیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. هاوکات لە شەوی ڕابردووەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی گاردی زیندان کە هەمیشە لە کاتی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەداندا لە ژووری پاسەوانی جێگیر دەکرێن، لە ناو بەندە سیاسی و گشتییەکانی ئەم زیندانەدا بڵاوەیان پێ کراوە.
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕێگای سەرچاوەکانی خۆیەوە زانیاریی بە دەست هێناوە کە بنەماڵەی ئەم سێ بەندکراوە لە ڕۆژی ڕابردووەوە بەردەوام سەردانی زیندان و دادگای ورمێیان کردووە و داوایان کردووە لە بارودۆخ و چارەنووسی منداڵەکانیان ئاگادار بکرێنەوە، بەڵام تا ئێستە هیچ وەڵامێکی ڕوونیان پێ نەدراوەتەوە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/05/01/p48013
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram