🔸ئالان حیکمەتیڕاد، مامۆستای زمانی ئینگلیزیی خەڵکی مەهاباد کە ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوە.
🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٦) ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کردووە و سەرەتا بردوویانەتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، پاشان ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی بنەماڵەکەدا، لەوانە لەبتۆب و هارد و کتێبەکان، گرتووە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/05/01/p48006
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram