🔸
مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان، دوای دەمەقاڵەیەک لەگەڵ فەرمانبەرێکی هۆڵی دیدارەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە فەرمانی سەرۆکی زیندانەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.
🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٥ (٢٨ی ئاڤریلی ٢٠٢٦) دوای نزیک بە ٣ مانگ قەدەغەی دیدارکردن، زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ناوەندیی ورمێ مۆڵەتیان پێ دراوە بنەماڵەکانیان ببینن. بەڵام سەربازێکی هۆڵی دیدارەکان بە ناوی ئەمیرڕەزا غەزنەوی لە کاتی پشکنیندا سووکایەتی و بێڕێزیی بە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی کردووە و ئەمەیش بووەتە هۆی ناڕەزایی و دەنگهەڵبڕینی مێحراب عەبدوڵڵازادە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/04/29/p47948
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram