🔸مریەم هوداوەند، لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤ (ژانڤییەی ٢٠٢٦) کە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەفشاری، لە پێوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئاگرتێبەردانی مزگەوتی سەیدولشوهەدای پاکدەشتدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «مریەم هوداوەند کە تەمەنی نزیک بە ٤٠ ساڵ و دایکی دوو منداڵە، لە ڕاپەڕینەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا (ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا. ئەم هاووڵاتییە کە ئێستە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندایە، نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوپێش و لە کاتێکدا مافی وەرگرتنی پارێزەری لێ زەوت کرابوو، لە چوارچێوەی دۆسیەی ئاگرتێبەردانی مزگەوتی سەیدولشوهەدای پاکدەشتدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/04/26/p47922
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram