🔸مریەم داوودیان، هاووڵاتیی ٥٨ ساڵانی کورد کە ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٢٠ی ئاپریلی ٢٠٢٦) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە دۆخێکی نادیار و هەڵپەسێردراودایە. ئەم هاووڵاتییە گیرۆدەی چەندین نەخۆشیی جیاوازە و هەر بۆیە بنەماڵەکەی زۆر نیگەرانن لەوەی کە دەرمان و چارەسەرە پێویستەکانی بە دەست ناگات.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «مریەم داوودیان دوای ئەوەی کە بە تەلەفۆن بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بانگهێشت کرا و سەردانی ئەو ناوەندەی کرد، دەستبەسەر کرا و دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی ١٠ ڕۆژە گواستیانەوە بۆ بەشی قەرەنتینەی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/04/24/p47898
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram