🔸ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ پەرەستوو چەمەنئارای خوشکیدا کە فەرمانبەری زانکۆیە، دوای ٣٦ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە، بە بڕی گشتیی ٧ میلیارد تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کران.
🔸بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە کە ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٦ی مارسی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی سێشەممە ١ی گوڵان (٢١ی ئاڤریلی ٢٠٢٦) بە دانانی بارمتەی ٥ و ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کراون.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/04/22/p47892
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram