🔸بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە لایەنی کەمەوە سێ ئەندامی ئەم حیزبە بە ناوەکانی نێدا میری، سەمیرا ئەڵڵایاری و شاهین ئازەربەرزین گیانیان بەخت کرد.
🔸بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی هەینی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (١٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٦) سەرباری ڕاگەیاندنی دوو حەفتە ئاگربەست لە نێوان ئامریکا-ئیسراییل و ئێراندا، کەمپی مەدەنیی «جێژنیکان»ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کەوتە بەر هێرشی درۆنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا شاهین ئازەربەرزین، خەڵکی پیرانشار، گیانی لە دەست دا و باوکیشی، نادر ئازەربەرزین، بە سەختی بریندار بوو.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/04/17/p47845
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram