avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
07.04.2026 03:27
🔸موحسین ئیسلامخاە، هاووڵاتیی ٢٠ ساڵانی خەڵکی بۆکان کە بە هۆی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»یەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «موحسین ئیسلامخاە ساڵی ١٤٠١ (٢٠٢٢) بە هۆی بەشداریکردنەوە لە سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»دا لە شاری بۆکان کەوتە ژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکان، ئەو هێزانە چەند جارێک بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی چوونە سەر ماڵەکەیان، موحسین لەو کاتەدا ١٧ ساڵی بوو و هەر لەبەر ئەو گوشارانە و لە ترسی دەستبەسەربوون ئێرانی بەجێ هێشت و ڕووی کردە هەرێمی کوردستان».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/04/06/p47710

@KurdistanHRN
376

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram