🔸لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسراییل لە جۆزەردانی ١٤٠٤دا (ژوەنی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە دوای هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی سەعید سەفایی و دواجار پاش تەقە و دەسڕێژی ڕاستەوخۆ دەستبەسەریان کردووە، بەڵام سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە ١٠ مانگ تا ئێستایش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بۆکانەوە لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەعید سەفایی، کاسبکاری خەڵکی بۆکان، چەند ڕۆژێک دوای دەسپێکردنی شەڕی ١٢ ڕۆژە، لە کۆتاڕۆژانی جۆزەردانی ١٤٠٤دا (ناوەڕاستی ژوەنی ٢٠٢٥) لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە گەڕەکی «میرئاوا»ی ئەم شارەوە تێ دەپەڕی، کەوتە بەر گومانی هێزە ئەمنییەکان و دوای تەقەکردن و ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی، دەستبەسەر کرا».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/04/06/p47686
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram