🔸هەردوو ڕێکخراوەی «چاودێری مافەکانی مرۆڤ» و «تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان» لە دووتوێی بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەسەر بارودۆخی هەزاران هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو هۆشدارییان داوە و ڕایان گەیاندووە کە ئەم هاووڵاتیانە، لەوانە زیندانیانی سیاسی و منداڵان، لە بەردەم مەترسیی جیدیی برینداربوون و گیانلەدەستداندان.
🔸لە بەیاننامەکەدا وتراوە کە بەندکراوان ڕووبەڕووی مەترسییەکی دوولایەنە دەبنەوە؛ لە لایەکەوە مەترسیی هێرشە سەربازییەکانی ئامریکا و ئیسراییل و لە لایەکی تریشەوە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، لەوانە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ یان نایاسایی و نهێنی.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/press-releases-ku/2026/04/04/p47681
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram