🔸هاووڵاتییەکی دانیشتووی تاران بە ناوی محەممەد عیبادی کە دوابەدوای هێرشکردنی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە، لە لایەن ئەو هێزانە و لە لای دەستەوە تەقەی لێ کراوە و بریندار بووە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «لەم حەفتانەی دوایی و هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی شەڕدا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە چەندین حاڵەتدا دوای دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان بە چەکی جەنگی تەقەیان لە دەست یان قاچی دەستبەسەرکراوان کردووە. ئەم هاووڵاتیانە دوای برینداربوون سەرەتا براونەتە ناو ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و خراونەتە بەر لێپرسینەوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. بەڵام دوای چارەسەرێکی کەم و سەرەتایی گوازراونەتەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە یان هەمان زیندانی فەشافوویە. محەممەد عیبادی کە هاووڵاتییەکی نزیک بە ٣٥ ساڵ و خەڵکی تارانە، یەکێک بووە لەم کەسانە».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/04/04/p47676
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram