🔸یەعقووب کەریمپوور، بەندکراوی خەڵکی میاندواو کە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٤دا (نۆڤامبەری ٢٠٢٥) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، دوای نزیک بە چوار مانگ و نیو و دوابەدوای پەسەندکردنی سزاکەی لە دیوانی باڵای ئێراندا، ئێستە لە بەردەم مەترسیی خێرای جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەداندایە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «پارێزەری ئەم بەندکراوە دوای پەسەندکردنی سزاکە داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پێشکەشی دەزگای دادوەری کردووە، بەڵام دیوانی باڵای ئێران تا ئێستە هیچ وەڵامێکی ڕوونی بە داواکارییەکە نەداوەتەوە. بنەماڵەکەیشی سەرباری شەڕ و مەترسییەکان لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە میاندواوەوە چوونەتە دیوانی باڵای ئێران لە تاران و داوایان کردووە چارەنووسی دۆسیەی کوڕەکەیان دیاری بکرێت، لەوێ پێیان ڕاگەیەنراوە کە داواکارییەکە تۆمار کراوە بەڵام هێشتا…
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/04/02/p47664
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram