🔸لەگەڵ دەسپێکردنی شەڕی ئامریکا و ئیسراییل لەگەڵ ئێراندا و پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان لە ناوچەکەدا، نیگەرانی لە ئاست بارودۆخ و تەندروستیی بەندکراوان و بەتایبەت زیندانیانی سیاسیدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. چەندین ڕاپۆرت لەسەر توندکردنەوەی دۆخی ئەمنی، پەرەسەندنی ئاستی سەرکوتەکان و سنووردارکردنی توندی ڕەوتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەسەر بەندیخانەکان، بڵاو بوونەتەوە. هاوکات پچڕانی بەربڵاو و درێژماوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت، بەرتەسککردنەوەی دەرفەتی پێوەندیی تەلەفۆنی و هەروەها دیداری بنەماڵە و پارێزەران، بووەتە هۆی زیادبوونی چەندهێندەی ئاستی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر بارودۆخ و چارەنووسی بەندکراواندا.
🔸بە گوێرەی ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان، لەم ڕۆژانەی دواییدا بە لایەنی کەمەوە پێنج زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی بابەک عەلیپوور، پوویا قوبادی، محەممەد تەقەوی، ئەکبەر دانشوەرکار و ئەمیرحسەین حاتەمی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە شێوەی نهێنی لە سێدارە دراون…
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/04/02/p47657
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram