🔸لە سەرەتای شەڕی نێوان ئامریکا و ئیسراییلەوە لەگەڵ ئێراندا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ژمارەیەک هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە و پاشان بە چەکی جەنگی تەقەیان لە دەست یان قاچیان کردووە. دواجاریش تەنها بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە چارەسەریی سەرەتاییان بۆ کراوە و یەکسەر گوازراونەتەوە بۆ زیندانەکانی پارێزگای تاران و لەوانە زیندانی تارانی گەورە یان هەمان زیندانی فەشافوویە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تارانەوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «لە چەند حەفتەی ڕابردوودا و دوای دەسپێکردنی شەڕەکە، هەندێ لە هاووڵاتیان کە لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵیدا وێنە و فیلمیان لە بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکان هەڵگرتبوو و بۆ تەلەڤیزیۆن و کاناڵە تێلێگرامییەکانی دەرەوەی ئێرانیان ناردبوو، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو هێزانە دوای دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی تەواو نامرۆڤانە تەقەیان لە دەست و قاچیان کردووە و برینداریان کردوون».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2026/04/01/p47636
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram