avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
24.03.2026 17:00
🔸بەرەبەیانی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٢٤ی مارسی ٢٠٢٦) بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیک شاری سۆرانی پارێزگای هەولێر کەوتە بەر هێرشی شەش مووشەکی باڵستیکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە و لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا شەش پێشمەرگە گیانیان بەخت کرد و ٣٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

🔸وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی گیانبەختکردوانی کەیوان موزەفەر قادر، شەهاب بێخشاشی، زکری شاکر بێخشاشی، ڕامین عادل ئۆرماری، پشتیوان مەلامووسا و ڕێبەر عەبداڵ ئەحمەد ڕاگەیاندووە. لە سەرەتای شەڕەکەوە تاکوو ئەمڕۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای پاسداران و هێزە پرۆکسییەکانیەوە لە ناو ئێراقدا کراونەتە ئامانجی درۆن و مووشەک. لە ئەنجامی هێرشەکانی پێشووتریشدا پێنج ئەندامی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان بەخت کردووە و چەندین کەسی دیکەیش بریندار بوون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47618

@KurdistanHRN
472

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram