🔸ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٦) قایمقامییەت (فەرمانداری)ی شاری بانە لە دووتوێی ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری شار بەتەواوی قەدەغە کردووە و وتوویەتی بەرپرسیارێتیی هەرجۆرە ئەگەرێکی دەسڕێژ و مەترسیی گیانی لە ئەستۆی خودی ئەو هاوووڵاتیانەدایە کە ڕێساکە پشتگوێ دەخەن.
🔸هاوکات سەرچاوە خۆجێییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باس لە گواستنەوەی جبەخانە و کەرەستەی قورسی تۆپخانە بۆ دەوروبەری گوندی «سوورێن» لە بانە دەکەن. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ٢ی خاکەلێوە (٢٢ی مارس) سەدان ئەندامی کۆماندۆی سوپای پاسداران بە نزیکەی ٥٠ پاس و بە یاوەریی کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە کراون. دەوترێت ئەم هێزانە کە سەر بە یەکەکانی سوپای پاسدارانی قەزوێنن، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان لەم ناوچەیەدا جێگیر کراون.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47605
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram