🔸لە یەک حەفتەی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئاوات سەرگوڵی، جەلال عەلەوی، وەهاب حسەینزادە، هۆیار زەهاوی و کاوە عەبدوڵڵازادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد و نەغەدە دەستبەسەر کران و گوازراونەتەوە بۆ هەندێ شوێنی نادیار.
🔸هەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە ٢٠ هاووڵاتیی کورد کە لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/03/22/p47597
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram