🔸دوو برای خەڵکی ئاودانانی ئیلام و دانیشتووی ئێسفەهان بە ناوەکانی نیما و ماهان هیممەتی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە ناو زیندانی ناوەندیی ئێسفەهاندا.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٨ی مارسی ٢٠٢٦) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئۆتۆمبێلی ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە شەقامێکی ئێسفەهان ڕاگرتووە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/03/19/p47587
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram