🔸بێریڤان مەولانی، ژنەگەنجی ٢٢ ساڵانی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی تاران، ئێوارەی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٨ی مارسی ٢٠٢٦) لە بۆردومانی گەڕەکی زەعفەرانییەی تاراندا گیانی لە دەست دا.
🔸 دەوترێت لەم بۆردومانەدا ماڵێکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی زەعفەرانییە لە لایەن فڕۆکەکانی ئامریکا و ئیسراییلەوە بە ئامانج گیراوە، لەم بۆردومانەدا ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کوژراوە و هاوکات هەندێ ماڵی نزیک لە شوێنەکەیش ڕووخاون و چەند هاووڵاتییەکی مەدەنییش گیانیان لە دەست داوە. بێریڤان مەولانی یەکێک بووە لە گیانبەختکردوانی ئەو بۆردومانە، بەڵام تا ئێستا لەسەر ناسنامەی کەسەکانی تر هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47577
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram