🔸سالار خەلیفەزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە سەرەتای گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەر لەو شارەدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی میاندواو ڕاگیراوە. ئەم بەندکراوە کوردە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەرچەکرداری ناڕەزاییانەی بەندکراوانی زیندانی مەهاباد و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکە لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە، بۆ زیندانی میاندواو دوور خرابوویەوە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەهەبادەوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ماوەیەک پێش دەسپێکردنی شەڕ، سزانامە بۆ ئەم هاووڵاتییە دەر کرا و تۆمەتەکانی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت»یان ڕووبەڕوو کردەوە. دۆسیەکەیش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر سیامی کرابوو».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/18/p47565
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram