🔸ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ پەرەستوو چەمەنئارای خوشکیدا کە فەرمانبەری زانکۆیە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٦ی مارسی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «هێزە ئەمنییەکان هەر لە پێشترەوە چەندین جار بە ساسانیان ڕاگەیاندبوو کە بۆی نییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاک بێت و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێ کردبوو، دواجار ئەمڕۆ لە شاری ئیلام هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پەرەستووی خوشک و بە شێوەیەکی توندوتیژ خۆی و خوشکەکەیان دەستبەسەر کردووە».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/03/16/p47554
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram