avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
16.03.2026 16:01
🔸لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای بۆردومانکردنی ناوەندە سەربازی-ئەمنییەکانی ورمێ، هێزەکانی نەوپوو (هێزە تایبەتەکانی پارێزوانی ویلایەت) لە ناو زیندانی ناوەندیی ورمێ و بەندێکی زیندانەکەدا بە ناوی بەندی «تەلاش» جێگیر کراون.

🔸بنەماڵەی ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بارودۆخی بەندکراوان، ڕایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بە فەرمانی دامودەزگا ئەمنییەکان، «بەندی تەلاش»ی زیندانی ناوەندیی ورمێ کە شوێنی مانەوەی ئەو بەندکراوانە بوو کە لە ناو زیندان کاریان دەکرد یان مۆڵەتی «بڕیاری کراوە»یان پێ درابوو، چۆڵ کراوە و دەیان ئەندامی هێزەکانی نەوپوو لەم بەندە و لە بەشەکانی تری ناو زیندانەکەدا جێگیر کراون. بە وتەی ئەو بنەماڵانە، جێگیرکردنی هێزە چەکدارەکان بووەتە هۆی ترس و تۆقینی بەندکراوان و بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە کە مەترسیی گەورە لەسەر ژیانیان دروست بووە، چونکوو کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ وەکوو قەڵغانی مرۆیی بە کاریان بهێنێت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47545

@KurdistanHRN
262

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram