🔸هێزەکانی سوپای پاسداران هەڕەشەیان لە دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردووە و ڕایانگەیاندووە کە بۆیان نییە هاتوچۆی هێڵی سەرسنوور بکەن، هاوکات وتوویشیانە کە بە هۆی هەلومەرجی شەڕەوە هێزە چەکدارەکان سەرپشک کراون بۆ بەکارهێنانی مافی تەقە و دەسڕێژکردن لە هاووڵاتیان.
🔸 بە وتەی ژمارەیەک هاووڵاتیی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانی پاوە، مەریوان، بانە و سەردەشت، هێزەکانی یەکەی سنووری و سوپای پاسداران هەموو بنکە سەربازییەکانی سەرسنووریان چۆڵ کردووە و لە مزگەوتی گوندەکان و ناوچە شاخاوییەکاندا جێگیر کراون. ئەم هێزانە هەرجۆرە هاتوچۆیەکیان بۆ ناوچە سنوورییەکان قەدەغە کردووە و هۆشدارییان داوە لە ئەگەری بینینی هەرکەسێک لەو ناوچانەدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دیکەنە ئامانج و تەقەی لێ دەکەن.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47541
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram