🔸ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا باس لە جێگیرکردنی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان، بەتایبەت هێزەکانی سوپای پاسداران، لە ناوەندە وەرزشییەکان، قوتابخانەکان، ئیدارە دەوڵەتییەکان و مزگەوتەکانی شار و گوندەکاندا دەکەن.
🔸بە وتەی ئەم هاووڵاتیانە، سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک، هێزە سەربازییەکان تا ئێستەیش هەر لەو شوێنانە و لە ناوچەکانی نیشتەجێبووندا ماونەتەوە و چۆڵیان نەکردووە. لە هەندێ لە گوندەکاندا خەڵک بەرەنگاری هێزەکانی سوپای پاسداران بوونەتەوە و ناچاریان کردوون مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی تر چۆڵ بکەن. لە چەندین حاڵەتیشدا ئەو هێزانە دوای جێگیربوون لە شوێنە گشتییەکاندا داوایان لە سەرجەم دانیشتوانی دەوروبەر کردووە ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن. هەر شوێنێک هێزی سەربازی و ئەمنیی تێدا جێگیر کرابێت لە لایەن فڕۆکەکانی ئامریکا و ئیسراییلەوە دەکرێتە ئامانج، هەر بۆیە ئەم جۆرە هەنگاوانەی حکومەت مەترسیی جیدیی لەسەر گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دروست کردووە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47541
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram