avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
15.03.2026 03:46
🔸ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٤ی مارسی ٢٠٢٦) کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی یەکەی تایبەت دەیان بەندکراویان لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواستەوە. هۆکاری ئەم گواستنەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ پەرچەکرداری ناڕەزاییانەی حەفتەی ڕابردووی بەندکراوان لە ئاست بەردەوامیی مانەوەیان لە زیندان لە کاتی شەڕدا.

🔸 پێشتریش نزیک بە ١٢٠ زیندانیی سیاسیی و ئاسایی دیکە لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی میاندواو گوازرابوونەوە. دەوترێت دوای گواستنەوەی ئەم بەندکراوانە ئێستە زیندانی مەهاباد بەتەواوی چۆڵ کراوە. ڕۆژی ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٣ی مارسی ٢٠٢٦) دوای بۆردومانکردنی ناوەندێکی سەربازی لە نزیک بینای زیندانی مەهاباد، بەندکراوان لە بەرانبەر مەترسییەکانی بەردەامیی ڕاگرتنیان لە زینداندا بە شێوەی بەکۆمەڵ ناڕەزاییان دەر بڕی. هێزەکانی یەکەی تایبەت چوونە ناو زیندانەکە و بە گازی فرمێسکڕێژ و پەنابردن بۆ توندوتیژی، بەندکراوانی ناڕازییان سەرکوت کرد. پاشان بە فەرمانی…

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47540

@KurdistanHRN
1 294

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram