🔸کیان مورادی، منداڵی ١٥ ساڵانی خەڵکی ڕوانسەر کە ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە (١ی مارسی ٢٠٢٦) لە بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئامریکا و ئیسراییلدا بە سەختی بریندار بووبوو، دوای ١٣ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشاندا گیانی لە دەست دا.
🔸 لەو بۆردومانە و لە هەمان ڕۆژدا منداڵێکی دیکەیش بە ناوی هەستی محەممەدی گیانی لە دەست دابوو. بە گوێرەی ئامارە تۆمارکراوەکان لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە، لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستە بە لایەنی کەمەوە ٢٥ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد، لەوانە چوار منداڵ، بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئامریکا و ئیسراییلەوە گیانیان لە دەست داوە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47529
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram