avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
14.03.2026 00:52
🔸ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٣ی مارسی ٢٠٢٦) لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر بارەگای ڕێکخراوەی خەباتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی «باشیک»ی هەولێر لە هەرێمی کوردستان، دوو پێشمەرگەی ئەم حیزبە بە ناوەکانی ئێقباڵ ساڵحپوور، خەڵکی سەقز و فەخرەدین مورادی، خەڵکی سنە، گیانیان بەخت کرد و ٤ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

🔸هاوکات «کەمپی ئازادی»ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش لە شاری کۆیە و هەروەها بارەگاکانی ئەم حیزبە لە «دۆڵی ئاکۆیان»ی هەرێمی کوردستان بە درۆن و مووشەک کرانە ئامانج. دەوترێت ئەم هێرشانە زیانی گیانییان بەدواوە نەبووە. لە دەسپێکی شەڕی ئامریکا-ئیسراییلەوە لەگەڵ ئێراندا بە لایەنی کەمەوە پێنج پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوانە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) و ڕێکخراوەی خەباتی کوردستانی ئێران، لە ئەنجامی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزە ئێراقییەکانی سەر بە ئێراندا گیانیان بەخت کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47529

@KurdistanHRN
307

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram