🔸هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی نۆزدەمین ساڵی بەندکرانی زەینەب جەلالیاندا، جانسۆ ئوزدەمیر، نوێنەری پارتی چەپی ئەڵمانیا لە پارلەمانی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند کە کەفالەتی سیاسیی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەی قبووڵ کردووە.
🔸زهینهب جهلالیان، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ی ههتاوی (١٩٨٣) له گۆندی «دێم قشڵاق»ی سهر به شاری ماكۆ، ڕەشەمەی ١٣٨٦ (فێبرییەی ٢٠٠٨) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا. سەرەتا لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا، بەڵام دواتر گۆڕدرا بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/13/p47526
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram