🔸جەمشید ئیسماعیلی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی ورمێ کە نزیکەی ٨ مانگ لەمەوپێش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو، لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە ڕێگریکردنی دادوەری چاودێری زیندان لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی، مانی لە خواردن گرتووە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەم زیندانییە سیاسییە ساڵی ١٤٠٣ (٢٠٢٤) دەستبەسەر کرا و دوای چەند مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. سەرەتای ئەمساڵ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن» بۆ حیزبێکی کوردستان سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2026/03/13/p47507
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram