avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
12.03.2026 20:43
🔸لە سێزدەهەم ڕۆژی شەڕی نێوان هاوپەیمانیی ئامریکا-ئیسراییل لەگەڵ ئێراندا، ڕاپۆرت و زانیارییەکان لە زیندانە جیاوازەکانەوە باس لە سەپاندنی دۆخێکی سەختگیرانەتر بەسەر بەندکراوان و بەتایبەت بەسەر زیندانییە سیاسییەکان لە زیندانە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکەن. هەروەها دوابەدوای بۆردومانکردنی بنکە و ناوەندەکانی پۆلیس لە شارە جیاوازەکاندا، هەندێ لە ئەندامانی هێزەکانی یەکەی تایبەت لە حەوشەی سەرەکیی زیندانەکاندا جێگیر کراون و دەوترێت کەشێکی ئەمنیی توند بەسەر زیندانەکاندا زاڵ کراوە.

🔸چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی کوردستان لە ورمێ لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتیان: «لە دەسپێکی شەڕەکەوە سەرجەم دیدارە حوزووری و کابینییەکانی بەندکراوان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ قەدەغە کراوە. هەروەها زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی کە لە بەندی ئەمنیی ئێرشاد لە دۆخی ئیزۆلەدا ڕاگیراون، لە زۆربەی مافەکانیان بێبەش کراون و تەنانەت ڕێگری لە ناردنی زیندانیانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکەی بەندیخانە دەکرێت».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/12/p47500

@KurdistanHRN
256

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram