🔸ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١١ی مارسی ٢٠٢٦) لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ناوەندێکی سوپای پاسداران لە لایەن فڕۆکەکانی ئامریکا و ئیسراییلەوە لە گوندی «بیەکەڕە»ی مەریوان، بە لایەنی کەمەوە هاووڵاتییەکی ژن کە تا ئێستە ناسنامەکەی نەزانراوە گیانی لە دەست دا و ٤٥ هاووڵاتیی مەدەنیی دیکەیش بریندار بوون.
🔸 دەوترێت ژمارەیەکی تر لە هاووڵاتیانی مەدەنی لە شوێنەکانی تری سەر بە شاری مەریوان، بۆ وێنە لە کانی دینار، هەر لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا بریندار بوون، ئەم هاووڵاتیانە لە نزیک ئەو ناوەندە سەربازی و ئەمنیانە بریندار بوون کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی ئیسراییل-ئامریکا بۆردومانیان کردوون.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47494
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram