🔸دوابەدوای دەسپێکردنی شەڕی هاوپەیمانیی ئامریکا و ئیسراییل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئەو دوو وڵاتە بەشێکی زۆر لە ناوەندە سەربازی-ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆردومان کردووە. لەم نێوانەدا هەندێ دەستبەسەرگەی ئەمنییش کە لەو ناوەندانەدا بوون، یان بەتەواوی ڕووخاون یان زیانی بەرچاویان بەر کەوتووە. بەڵام سەرباری ئەمەیش تا ئێستە لەسەر چارەنووسی دەیان هاووڵاتی و چالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد کە لەم دەستبەسەرگانەدا بوون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە و هەر ئەمەیش بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر ژیان و چارەنووسیاندا.
🔸بنەماڵەی ژمارەیەک لەم دەستبەسەرکراوانە لە شارەکانی ئیلام، ورمێ، تاران و کرماشان بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیان ڕاگەیاند کە لەسەر چارەنووسی ئازیزانیان کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و…
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/12/p47484
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram