🔸هێزەکانی سوپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەموو دەروازەکانی شاری کامێران لەسەر جادەکانی ڕوانسەر، سەوڵاوا، کرماشان و سنە، خاڵی پشکنینیان داناوە و جیا لە پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان، مۆبایلەکانیشیان کۆنترۆڵ و چێک دەکەن.
🔸 سوپای پاسداران هاوکات هەندێ لە بنکە سەربازییەکانی لە چیای شاهۆ چۆڵ کردووە و هێزەکانی ناو ئەو بنکانەی لە مزگەوتی گوندەکانی بناری شاهۆدا جێگیر کردووە. هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندەکان ناڕەزاییان لە جێگیرکردنی هێزی چەکدار لە مزگەوتەکاندا دەر بڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم بابەتە مەترسیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنیی دروست کردووە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47471
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram