🔸لانیکەم پێنج هاووڵاتیی مەدەنی بە ناوەکانی نەبی غوڵامی، ئەبووبەکر عەلیزادە، جەمال قادری، بەهرام قەسری و فەردین داربوی لە بۆردومانی ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئامریکا و ئیسراییلەوە لە شارەکانی کامێران، نەغەدە، تاران، سنە و مەریوان گیانیان بەخت کردووە.
🔸 بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەبووبەکر عەلیزادە، هاووڵاتیی ٦٣ ساڵانی خەڵکی نەغەدە، ڕۆژی ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٢ی مارسی ٢٠٢٦) لە بۆردومانی ناوەندێکی سەربازیی ئەم شارەدا پارچەیەکی بەر کەوت و بە سەختی بریندار بوو، دواجار ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە (٦ی مارس) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. هەروەها نەبی غوڵامی، کرێکاری خەڵکی کامێران، ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە (١ی مارس) لە بۆردومانی کەلانتەریی ١٥ی ئەم شارەدا گیانی لە دەست دا. سێ هاووڵاتیی مەدەنیی دیکە بە ناوەکانی فەردین داربوی لە مەریوان، بەهرام قەسری لە سنە و جەمال قادری، خەڵکی سەوڵاوا، لە بەردومانی ناوەندێکی سەربازیی تاران…
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47470
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram