🔸ڕۆژی ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٣ی مارسی ٢٠٢٦) فڕۆکەکانی ئامریکا و ئیسراییل بنکەی پۆلیس (کەلانتەری)ی ١٧ی ورمێیان لە بولواری ٧ی تیری ئەم شارە بۆردومان کرد. لەم هێرشەدا هەندێ ماڵ و دووکانی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەر بۆردومانەکە کەوتن و وێران بوون. بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم بۆمبارانەدا لانیکەم سێ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە. تا ئێستە تەنها ناسنامەی یەک کەسیان بە ناوی «محەممەدعەلی جەوانمەرد»، ٢٥ ساڵان، ئاشکرا بووە. تەرمی ئەم هاووڵاتییە دوای پێنج ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. هەروەها هاووڵاتییەکی مەدەنیی دیکە بە ناوی «نێعمەت شەمسیپووری شەمەلکان» ڕۆژی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٤ی مارسی ٢٠٢٦) لە کاتی بۆردومانکردنی گەڕەکی ئەندێشەی ورمێدا گیانی لە دەست داوە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47440
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram