🔸لەم ڕۆژانەی دواییدا هاووڵاتیانی چەند شارێکی کوردستان لە بەرانبەر جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکان لە شوێنە گشتییەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبووندا ناڕەزاییان دەر بڕی. لە شاری مەریوان ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی «مووسک ٢» دژ بە جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکان لە هۆڵی وەرزشیی ئەو گەڕەکەدا گرد بوونەوە و داوای چوونەدەرەوەی هێزەکەیان لەو شوێنە کرد. هەروەها ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی گوندی «ماژگە»ی شاری سەردەشت لە بەرانبەر پلانی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ جێگیربوون لە مزگەوتی گوندەکەدا ناڕەزاییان دەربڕی. لە شاری ئاودانانیش هاووڵاتیان لە بەردەم «ماڵی مامۆستایان / خانە معلم»ی ئەم شارەدا گرد بوونەوە و لە بەرانبەر جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکان لەو شوێنەدا ناڕەزاییان دەر بڕی و داوایان کرد شوێنەکە بەجێ بهێڵن.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47440
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram