avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
09.03.2026 03:46
🔸لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئامریکا و ئیسراییل لەم ڕۆژانەی دواییدا، لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی مەدەنی، لەوانە دوو منداڵ، لە شارەکانی مەریوان، دیواندەرە، مەهاباد، کامێران و پاوە گیانیان لە دەست داوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ماهان زارعی، منداڵی ١٤ ساڵان و سلێمان مەلاوەیسە ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە (١ی مارس) لە کامێران و دیواندەرە، شاهۆ بەهرامی، میترا جەلیلاوی، ٣٠ ساڵان و دووگیان و خەڵکی ئەهواز لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەیدا، فەرزاد بازەرگان، ٣٤ ساڵان و کارێن بازەرگان، ٤ ساڵان، ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە (٢ی مارس) لە مەریوان، ئەبووبەکر موغمی ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە (٦ی مارس) لە مەهاباد، سەمیرا شەفێعی، حامید سەعیدی و فەرەیدوون ئەمینی ڕۆژی ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) لە دیواندەرە، هەروەها ئەسعەد نەجاڕی، کرێکار، ڕۆژی ١٧ی ڕەشەمە (٨ی مارس) لە پاوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا گیانیان بەخت کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47438

@KurdistanHRN
259

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram