شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان @KurdistanHRN 08.03.2026 14:46 Скопировать Пожаловаться 🔸شەوی ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٧ی مارسی ٢٠٢٦) بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نزیک گوندی «زڕگوێز»ی سەر بە پارێزگای سلێمانیی هەرێمی کوردستان، بۆ چەندەمین جار لە کاتی دەسپێکردنی شەڕەکەوە کەوتە بەر هێرشی مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ئەندامێکی کۆمەڵە بە ناوی ئیسماعیل (ئاکۆ) ڕەحیمی، خەڵکی سەقز، گیانی بەخت کرد و کەسێکی تریش بریندار بوو. کەمێک دوای هێرشە مووشەکییەکە سەرلەنوێ بە درۆن هێرش کرایەوە سەر هەمان شوێن. 🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47429 @KurdistanHRN 2 290
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram